هەولێر.. بە دەستڕێژی گولـلە کەسێک کوژرا

کەمێک پێش ئێستا لەبەردەم تاوەرەکانی “کواترۆ” MRF لە شاری هەولێر دەستڕێژی گولـلە لە کەسێک کرا و کوژرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر ڕایگەیاند، ڕوداوەکە دوای کاتژمێر 4:00 ی ئەم ئێوارەیە ڕویداوە و چەند کەسێک لە ئۆتۆمبیلێکەوە تەقەیان لە کەسێک کردووە و کوشتویانە.

بەپێی زانیارییەکان لەگەڵ کوشتنی ئەو کەسەدا کارمەندێکی پاراستنی یەکەکانی نیشتەجێبوونی MRF بریندار بووە.

شایەتحاڵانی ڕوداوەکە ئاماژە بەوەدەکەن لە ناو ئۆتۆمبیلێکەوە دوو کەس تەقەیان کردووە و پاشان دەستڕێژی هەوایشیان کردووە و هەڵاتوون.

تیمەکانی پۆلیس و هێزەئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەکە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردووە، کە زانیارییە سەرەتاییەکان دەڵێن کێشەکە دوژمنداریی بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی: 135 رۆژە بەرپرسی پاسەوانەکانم لە زیندانەکانی دەسەڵاتی ھەولێردایە 

شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی کەسایەتی و سیاسەتمەداری کورد رایگەیاند، 135 رۆژە بەرپرسی پاسەوانەکانی لە زیندانەکانی دەسەڵاتی…
Total
0
Share