ڕێژەی مردن بەهۆیەوە 90%ـە.. تەندروستیی جیهانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی ڕاگەیاند

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ماربۆرگی بۆ یەکەمجار لە وڵاتی گانا ڕاگەیاند دوای ئەوەی دوو گواملێکراوی ڤایرۆسەکە پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ بووە.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە پێگەی فەرمیی خۆی بڵاویکردووەتەوە، نەخۆشییەکە تایەکی خوێنبەربوونی زۆر توندە لە هەمان خێزانی ئیبۆلایە، لە شەمشەمەکوێرەوە بەشێوەی ناڕاستەوخۆ دەگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤ.

گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ بەڕێگەی بەرکەوتنی شلەکانی جەستەی کەسی تووشبوو دەبێت، بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تا ئێستا ئەو تووشبووانەی لە گانا تۆمارکراون و پشتڕاستکراونەتەوە سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.

ڕێکخراوەکە باس لەوەدەکات ئێستا زیاتر لە 90 گومانلێکراو هەن کە بەشێکی زۆریان کارمەندانی تەندروستیین.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ڕێژەی مردن بەهۆی ڤایرۆسی ماربۆرگەوە لەنێوان 24% بۆ 90% دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشدارییەك لە تەندروستیی گەرمیانەوە: ژمارەكان ئاماژەن بۆ پەرەسەندنێکی مەترسیداری كۆرۆنا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، ئامۆژگاریی خەڵك دەكات خۆیان ڤاكسین بكەن، هۆشداریی ئەوەش دەدات كە زۆرینەی ئەو توشبووانەی داخڵی…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی کارتی ڤاکسین دەکاتە مەرج بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، هەر هاوڵاتییەک سەردانیان دەکات مەرجە کارتی ڤاکسینی پێبێت لە مانگی داهاتووەوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.…
Total
0
Share