زیاتر لە 500 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 512 توشبووی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركراوە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئازار ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا حەوت هەزار و 720 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 512 توشبوو تۆماركراون.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە 231 توشبوو چاكبوونەتەوە و دوو توشبووش لە هەولێر گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 114 و 510 كەس لەو ژمارەیە 106 هەزار و 323 توشبوویان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 579 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

بۆرما.. ئۆنگ سان سوكی بە گەندەڵی تۆمەتباردەكرێت

بابەتی دواتر

ئەحمەد سەفار: ڕێگرییەكانی بەردەم بودجە سیاسییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share