هێزێكی زۆری سەرایا سەلام كە سەر بە موقتەدا سەدر-ن لە شاری بەغداد بڵاوەیانپێكراوە و سەرجەم ڕێگاكانی چوون بۆ ناوچەی سەوزی بەغداد داخراون.
بەپێی زانیارییەكان، ئامادەكارییەكان بۆ نوێژی ڕێكخراو لە شاری بەغداد ئەنجامدەدرێت و موقتەدا سەدر خۆی پێشنوێژی دەكات و بڕیارە وتارێك پێشكەشبكات.
چاوەڕواندەكرێت زیاتر لە یەك ملیۆن كەس لەلایەنگرانی ڕەوتی سەدر بەشداریی نوێژی ڕێكخراو بكەن كە بە”نوێژی یەكگرتوو” ناوی دەبرێت و هاوكات لایەنگرانی موقتەدا سەدر داوادەكەن ڕێگایان پێبدرێت بچنە ناوچەی سەوزی بەغدادەوە.