سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەلێت، هەمواری یاسای بودجەی 2025 تایبەت بە دیاریكردنی تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێك نەوتی هەرێم دواخرا، بەهۆی ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشنیازێكی نوێی ناردووە، داوای رادەستكردنی داهاتی نەوت و بەرهەمە نەوتییەكان و غازی سروشتی دەكات لە ناوخۆ و دەرەوە بەبێ ئەوەی هیچی لێببڕدرێت.
دەشڵێت، “سەبارەت بە جێبەجێكردنی تەمەنی خانەنشینی لە 60 ساڵی بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق كە بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ دەرچووە، لە 1ی 1ی 2025 ەوە هەر فەرمانبەرێك تەمەمی گەشتبێتە 60 ساڵ خانەنشین دەكرێت و پاداشتی كۆتایی خزمەتی پێدەدرێت كە 12 مووچەی تەواوە”.
باسی لەوەش كردووە، “ئەگەر فەرمانبەرێك كۆی كۆتا مووچە كە وەریگرتووە یەك ملیۆن بێت ئەوە 12 ملیۆن دیناری پێدەدرێت، بە مەرجێك خزمەتی لە 25 ساڵ كەمتر نەبێت”.