مالیكی: بایكۆتكەران نابێت بۆچوونی خۆیان بسەپێنن

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان لە 10ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ و وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و ئەوانیش بەشداریی تێدادەكەن، دەشڵێت، نابێت ئەو هێزانەی كشاونەتەوە بۆچوونی خۆیان بسەپێنن.

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لە تویتێكدا كە لەهەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە، نوسیویەتی، “هەڵبژاردن لە 10ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت، ئەو هێزانەش کە بڕیاریانداوە بەشداری نەکەن، ڕێز لە بڕیارەکەیان دەگرین و هەڵوێستی خۆیانە”.

مالیكی پێشوایە، “ئەو لایەنانەی دەیانەوێت هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەنەچێت، نابێت بۆچوونی خۆیان بەسەر زۆرینەی لایەنەکاندا بسەپێنن”.

سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا باسی لەوەشكردووە، “هەڵبژاردنی پێشوەختە خواستی مەرجەعیەت و خەڵکە، بۆیە پێویستە لەسەر حکومەت بارودۆخی ئەمنیی گونجاو بۆ سەرخستنی بڕەخسێنێت”.

بڕیارە لە 10ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئەنجام بدرێت و لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا چوار لایەن بایكۆتی هەڵبژاردنەكەیان كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق: هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم زیان بە سەقامگیریی عێراق دەگەیەنێت

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق رایدەگەیەنێت هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم زیان بە سەقامگیریی عێراق و ئاسایشی هاوڵاتییانی دەگەیەنێت.…
زیاتر ببینە

كێ سەرۆكایەتیی یەكەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق دەكات؟

ئه‌میندارێتىی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌رۆكى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ‏نوێنه‌رانى دیاریكرد، كه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی 9ی مانگى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.…
Total
0
Share