چێوەی هەماهەنگی: كەسێكمان بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق كاندید كردووە

ئەندامێكی هاوپەیمانیی نەسر ڕایدەگەیەنێت، چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان كەسایەتییەكی بۆ سەرۆك وەزیران كاندید كردووە كە ڕەزامەندی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی لەسەر دەبێـت.

عەقیل ئەلڕەدینی، سەركردە لە هاوپەیمانیی نەسر ڕایگەیاند، دانوستانەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییە عێراقییەكان بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەتمەند دراوە بەمەبەستی نووسینەوەی بەرنامەیەكی تایبەت بە حكومەتی داهاتوودا تاوەكو ئەو حكومەتە بنوانێت عێراق لە قەیرانەكان دەرباز بكات و چێوەی هەماهەنگیی شیعەكانیش دانوستاندنەكانی لەگەڵ لایەنەكان بەردەوامە و دەیەوێت سەرجەم لایەنە براوەكان بەشداریی كابینەی نوێی حكومەت بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕدرا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی

نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی بڵاویکردەوە کە ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕدرا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی. لە راگەیەندراوەکەی…
زیاتر ببینە

راوێژکارێکی سودانی: هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی گواستنەوەی نەوت لەلایەن تورکیاوە کاریگەریی لەسەر عێراق نابێت

راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی رایدەگەیەنێت، هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی بۆری نەوتی نێوان عێراق و تورکیا، کاریگەریی نەرێنی بۆ عێراق…
Total
0
Share