ئەنجومەنی نوێنەران وادەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری دیاریكرد

ئەنجومەنی نوێنەران، كارنامەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی بڵاوكردەوە و تەنها هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لەخۆدەگرێت.

بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران، بڕیارە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ كۆبوونەوەكە دەستپێبكات.

هاوكاتی بڵاوكردنەوەی كارنامەی كۆبوونەوەكە، میدیای عێراقی ئەمڕۆ بە ڕۆژێكی گرنگ و هەستیار بۆ عێراق ناودەبات بەو پێیەی بە هەڵبژاردنی، سەرۆك كۆمار كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیران ڕادەسپێرێت حكومەت پێكبهێنێت و بەوەش كۆتایی بە ساڵێك ناكۆكی و كێشمەكێشی لایەنەكان لەسەر پێكهێنانی حكومەت دەهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سێ یەكەوە بۆ نیوە+یەك.. چێوەی هەماهەنگی زیادبوونی ژمارەی پەرلەمانتارانی ئاشكرادەكات

چێوەی هەماهەنگی ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی پەرلەمانتارانی هاوپەیمانییەكە بۆ نیوە+یەك زیادیكردوە و دەڵێت، هاوپەیمانیی سێقۆڵی هیچ بژاردەیەكی نییە جگە لە…
Total
0
Share