وەزارەتی كارەبا: بە جێبەجێ كردنی چەند پڕۆژەیەك بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد دەكات

وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان دەست بە جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی کارەبا دەکات و جەختیش لەوەدەكاتەوە بەجێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە بەرھەمھێنانی کارەبا زیاد دەکات.

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ زیادکردنی بەرھەمھێنانی کارەبا دەست بە جێبەجێکردنی ژمارەیەکی نوێی پڕۆژەی بەرھەمھێنانی کارەبا کراوە.

باسی لەوەشكردووە، پڕۆژەکانیش بریتین لە وێستگەی تاسڵوجە 51 مێگاوات و ھەولێر و سلێمانی و دھۆک 87 مێگاوات و وێستگەی ھایدرۆپاوەری دێرەلوک 37 مێگاوات و وێستگەی بازیان 500 مێگاوات.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبا، بەجێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە 675 مێگاوات بەرھەمھێنانی کارەبا زیاد دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروان ستونی: هاوڵاتییه‌ك دوای ساڵانێك چاوه‌ڕوانی ناوی بۆ حه‌ج گه‌ڕایه‌وه‌ به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی حه‌ج بكات كۆچـ.ـی دواییكرد

وته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان، هاوڵاتییه‌کی کورد دوای ساڵانێك چاوه‌ڕوانی ناوی بۆ حه‌ج گه‌ڕایه‌وه،‌ به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی حه‌ج بكات…
Total
0
Share