ژوری ئۆپەراسیۆنی هەولێر چەند ڕێنماییەکی بۆ سەری ساڵ دەرکرد

ژوری ئۆپەراسیۆنی هەولێر چەند بڕیارێکی بۆ هاوڵاتییانی هەولێر دەرکرد و بە هەشت خاڵ ڕێنماییداوەتە هاوڵاتییان و شوێنەگشتییەکان بۆ کاتی پێشوازیکردن لە ڕۆژانی هاتنی سەری ساڵ.

ئەمە خاڵەکانی ژوری ئۆپەراسیۆنی هەولێرە

یەکەم/ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ویڕای پابەندبوونی بەسەرجەم بڕیار و ڕاسپاردەکانی بەیانی ژمارە(57)ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاس و ستایشی هاوڵاتییانی شاری هەولێر دەکات بەپابەندبوونیان بەبڕیار و ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی، هەروەها سوپاس و ستایشی یەکەکارگێڕییەکان، تیمەکانی تەندروستیی، شارەوانییەکان، هێزەکانی(پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانی، هاتووچۆ) دەکەین، کە جوامێرانە لەپێناو سەقامگیری ئاسایشی شارەکەمان و تەندروستی هاوڵاتییان و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا و پاراستنی سەلامەتی گیانی هاوڵاتییانی شارەکەمان ئەرکەکانی خۆیان بەوپەڕی دڵسۆزی و بەسەرکەوتووی ئەنجامدەدەن.

دووەم/ سازکردنی ئاهەنگی سەری ساڵ قەدەغەیە و هەر شوێنێک یان هوتێلێک یان کافتریایەک یان ڕێستورانتێک، یان یانەیەکی شەوانە یان یانەیەکی وەرزشی و سەنتەرەکۆمەڵایەتییەکان و مۆڵەکان و هەرشوێنێکی تری هاوشێوەیان کە بۆ مەبەستی ئاهەنگ گێڕان ئامادەکرابێت، بەپێی بەیانی ژمارە (57)ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

سێیەم/ داوا لەهاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەین، بەو پەڕی هەستکردن بەبەرپرسیاریەتی لەم بارودۆخەدا، لەپێناو سەلامەتی خۆیان و ئازیزانیان پابەندبن بەڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەکۆرۆنا، بەتایبەتی بەستنی (دەمامک)، هەرکەسێک ڕەچاووی بەستنی (دەمامک) و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا نەکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.

چوارەم/ هەموو ئەو شوێنانەی کە کراوەن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنە بازرگانیەکان، بازار، چێشتخانه‌)، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن لەبەستنی (دەمامک، دووری مەودای نێوان هاوڵاتییان، دروست نەکردنی قەرەباڵغی، دانانی هێمای نۆرەی هاوڵاتییان لەسەر زەوی بەتایبەتی لای کاشیرەی مۆڵ و مارکێتەکان و پێشوازی هوتێل و موتێلەکان)، ‌هه‌رشوێنێك ئەم رێنماییانە بەتایبەتی بەستنی(دەمامک)جێبه‌جێنه‌كات، لێژنەی قایمقامیەتەکان، تیمەکانی تەندروستی، شارەوانی، چاودێری بازاڕ، هێزە ئەمنییەکان ڕاسپێردراون، ده‌ستبه‌جێ شوێنەکە دادەخەن.

پێنجەم/ هۆشداری دەدەینە سەرجەم شۆفێرانی (تەکسی، تایبەت، پاس، مینی پاس) پابەندی ڕێناماییە تەندروستییەکانبن و خۆیان و سەرنشینەکانیان (دەمامک) ببەستن، هەر کەسێک سەرپێچی لەم بڕیارە بکات، لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆ ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر بەپێبژردن و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی.

شەشەم/ ئەم شوێنانە بەداخراوی دەمێنەوە:- (هۆڵه‌كانی بووك گواستنه‌وه، هه‌موو جۆرە گردبوونەوە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەیەک).

حەوتەم/ (پرسەدانان لە (هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت) و مەراسیمی سەرقەبران قەدەغەیە، بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک بەرپرسیارن، هەرکەسێک پابەندنەبێت، بەپێی بەیانی ژمارە (57)ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

هەشتەم/ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كان لەکاتی دەوام ده‌بێت (ده‌مامك) ببه‌ستن، بەپێچەوانەوە رێكاری كارگێریان لەبه‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌ به‌ر، هیچ هاوڵاتییه‌ك و موراجعێك بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانییان به‌بێ به‌ستنی (ده‌مامك) بۆی نییه‌ بچێته‌ ناو هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ك، بە پێچەوانەوە بەرپرسی فەرمانگەکە ڕوو بەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

داڤید ئالابا، بەرگریکارە گۆڵکارەکەی بایرن میونشن

بابەتی دواتر

خەڵاتەکانی گۆڵدن گلۆب پێشکەشکران و لیڤا و کریس باشترین بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم: دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان دەكرێتە ئەلیكترۆنی

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان دەكرێتە ئەلیكترۆنی و لە ڕێگای كارتێكەوە دابەشدەكرێت و…
Total
0
Share