سەدر فەرمانی داخستنی ژمارەیەك قوتابخانەی ئایینی لە ئێران دەركرد

موقتەدا سەدر فەرمانی داخستنی ژمارەیەك قوتابخانەی ئایینی سەر بە مه‌كته‌بی محه‌مه‌د سادق سه‌دری له‌ ئێران دەركرد.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه‌، موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در، فه‌رمانی كردووه‌ به‌ داخستنی ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه‌ سه‌ر به‌ مه‌كته‌بی محه‌مه‌د سادق سه‌در-ن له‌ ئێران.

هاوكات كەناڵی “ئێران عەرەبی” بڵاویكردەوە، سه‌در فه‌رمانی داخستنی‌ قوتابخانه‌ی “أهلیة مختلطة”ی له‌ شاری قوم له‌ باشووری تاران دەركردووە.

پێشتریش موقتەدا سەدر، سه‌رجه‌م نووسینگه‌ و قوتابخانه‌كانی سه‌ربه‌ محه‌مه‌د سادق سه‌دری له‌ عێراق داخست.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی زەیدی بۆ مەسعود پزیشکیان: دەتوانین ڕۆڵی نێوەندگیر لەنێوان ئێوە و ئەمریکا بگێڕین

ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە سەرۆککۆماری ئێرانەوە پێگەیشت و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد. ئەمڕۆ…
Total
0
Share