نرخی نەوت زیاتر بەرزدەبێتەوە

نرخی نەوتی خاو لە ساڵی 2023دا زیاتر بەرزدەبێتەوە و هۆكارەكەی وەك ئۆپیك ئاشكرایكرد، زیادبوونی خواستە لەسەر نەوت.

ڕێكخراوی ئۆپیك ئاشكرایكرد، زۆریی خواست لەسەر نەوت بەردەوام دەبێت و لە ساڵی 2023دا زیاتریش دەبێت و ڕۆژانە 2.70 ملیۆن بەرمیل نەوتی زیاتر دەفرۆشرێت، هۆكارەكەشی زۆربوونی بەكارهێنانی نەوتە لە لایەن ئەمریكا و چین و هیندستانەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ئۆپیك ڕاپۆرتی مانگانەی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ساڵی داهاتوو خواست لەسەر نەوتی خاو دەگاتە 102.99 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا.

ئەمساڵ بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر نەوتی خاو، نرخەكەی لە بازاڕەكانی جیهاندا بۆ نزیكەی دوو هێندەی نرخەكەی ساڵی ڕابردووی بەرزبووەوە، بەهۆی زۆربوونی بەردەوامی خواست لەسەر نەوت، شارەزایان پێشبینیدەكەن نرخەكەی زیاتر بەرزببێتەوە.

بابەتی پێشتر

شیعەكان بۆ توركیا: كۆمپانیاكانتانمان ناوێت ئاومان پێبدەن

بابەتی دواتر

ڕاوچییەكانی ئاژەڵە دەگمەنەكان بەم شێوەیە دەسەڵاتداران فریودەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share