خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بۆ خوار 200 ملیۆن کەمکرایەوە

فرۆشی دۆلاری بانکی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ کەمتر لە 200 ملیۆن دۆلار دابەزی.

بانکی ناوەندی بڕی 193 ملیۆن و 716 هەزار و 83 دۆلاری فرۆشتووە، کە بانکەکە بە نرخی بنەڕەتی ئاڵوگۆڕ کە یەک دۆلار 1305 دینارە فرۆشتوویەتی.

زۆربەی فرۆشی دۆلار بۆ باڵانسەکانی دەرەوەی وڵات بەشێوەی (حەواڵە، قەرز) چووە، کە دەکاتە 156,596,83 هەزار دۆلار، لەکاتێکدا 37,120,000ی دیکە لە شێوەی فرۆشتنی کاشدا بووە.

ئەو بانکانەی کە دۆلاری کاشیان کڕیوە نۆ بانک بووە، هاوکات ژمارەی ئەو بانکانەی وەڵامی داواکارییەکانی بەهێزکردنی باڵانسەکانیان داوەتەوە لە دەرەوەی وڵات گەیشتووەتە 18 بانک.

بابەتی پێشتر

تاتا مارتینۆ.. ڕاهێنەرە شومەکە

بابەتی دواتر

دڵشکان راستییەکی زانستییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share