سلێمانی.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای سەرەكیی سلێمانی – تاسڵوجە كەسێك گیانیلەدەستدا.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون ئەمڕۆ شەممە، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای سەرەكیی سلێمانی – تاسڵوجە و نزیك عەلوەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئۆتۆمبێلێك كۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا و شۆفێرەكەی برینداربوو و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو كەسەی گیانیلەدەستداوە كارمەندی ئاسایشی فڕۆكەخانەی سلێمانی بووە.

بابەتی پێشتر

میكانیزمی دابەشكردنی مووچە دەگۆڕدرێت<br>ئێستا وردەكارییەكەی ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

هۆتێلێك لە هەولێر سروودێكی سەدام حسێنی لێداوە..هۆتێلەكە داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share