دوو ڕۆژ پشوو لە کەرکوک ڕاگەیەندرا

بە بڕیاری ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، بەبۆنەی سەریساڵی بابلی ئاشووری، ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە کرایە پشووی ڕەسمی.

ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، ڕایگەیاند، بڕیاردرا کە سبەی چوارشەممە، بەبۆنەی سەریساڵی بابلی-ئاشووری، بکرێت بە پشوو بۆ پێکهاتەی مەسیحی، کلدان، ئاشووری و سریانی.

وتیشی، هەروەها بڕیاردرا ڕۆژی پێنجشەممە، لە سەرجەم فەرمانگە، خوێندنگە و زانکۆکانی پارێزگاکە بێتە پشووی ڕەسمی، ئەمەش وەک نیشانەیەک بۆ هاوسۆزیی ئیدارەی کەرکوک و دامەزراوەکانی لەگەڵ پێکهاتەی مەسیحیی شارەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دڵشاد عومەر: هیچ سزایەکمان بۆ مامۆستایان دانەناوە بۆ بەشدارینەکردنیان لە پرۆژەی هەژماری من

بەڕێوبەری پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “هیچ سزایەکمان بۆ مامۆستایان دانەناوە بۆ بەشدارینەکردنیان لە پرۆژەی هەژماری من”. دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share