قوباد تاڵەبانی: کارەساتە عێراق یاسای نەوت و غازی نییە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە دووەمین رۆژی دیداری مێری بەشداریی لە پانێڵێکدا کرد و لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداد، رەوشی کەرکوک، هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق قسەی کرد.

ئەمانەی خوارەوە بەشێکن لە وتەکانی قوباد تاڵەبانی لە دیداری مێری:

-پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد هەمیشە بەرزی و نزمی بەخۆیەوە بینیوە، لە ئێستادا جۆرێک لە هەماهەنگی و رێککەوتن هەیە و بەڵام رەنگە سبەینێ بە جۆرێکی دیکە بێت.
-دەبێت تەجاوزی سیاسەتکردن بە میزاج بکەین.
-پێویستە پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداد بگەڕێنەوە بۆ دەستوور و دامەزراوەکان.
-قوڵایی ستراتیژی هەرێمی کوردستان بەغدادە، یەکێتیش لەمە تێگەیشتووە و هەوڵێکی زۆری بۆ داوە.
-وتاری یەکێتی بۆ ئەوەیە لە بەغداد بەهێزبین
-عێراق یەک سەرچاوەی داهاتی هەیە کە نەوتە، بەڵام یاسایەکی نییە بۆ رێکخستنی ئەم کەرتە، ئەمەش کارەساتە.
-لەسەردەمی مام جەلالدا پرسە ستراتیژییەکان لە بەغداد چارەسەر دەکران.
-لەدوای کۆچی مام و تا ئێستا بۆشاییەکی گەورە بۆ کورد لە بەغداد هەبووە، ئێستا ئێمە ئەم تێڕوانینە دەگۆڕین.
-یاسای نەوت و غاز دەتوانێت ببێت بە دەستورێکی ئابووری بۆ عێراق.
-برایانی پارتی زەرەریان کردووە کە بایکۆتی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیان کردووە.
-کەی لایەنە کوردستانییەکان پەرتبوون لاوازبوون، کەی یەکبوون بەهێزبوون.
-ئەگەر یەکنەبین لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو کورد زەرەر دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسوکاری منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم ئاگاداردەکرێنەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی‌ چاودێری ‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایەتیی سلێمانی ئاگاداری کەسوکاری منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم دەکاتەوە سەردانیان بکەن بە مەبەستی پڕکردنەوەی…
Total
0
Share