پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كە كەسێكی برینداركردبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی لە هاوڵاتییەك كردووە و برینداری كردبوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی لە هاوڵاتییەك كردووە و برینداری كردبوو.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی دەنگی تەقە لە گەڕەكی كەڵەكن لە شاری سلێمانی بیسترا، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو دەركەوت بەهۆی شەڕەوە تۆمەتبارێك هاوڵاتییەكی بە فیشەك برینداركردووە و هەڵاتووە.

ئاماژە بەوەشكراوە لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكانەوە بریندارەكە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد و توانرا لە ماوەیەكی كەمدا تەقەكەرەكە دەستگیركرا كە لەدایكبووی ساڵی 1997 بووە و بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405/31 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێك لە گرنگترین دەستكەوتەكانی دیداری یەكێتی پێدانی ڕۆڵە‌ بە‌ كادیرە‌كانی حزب

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مامجەلال ڕایدەگەیەنێت، “یەكێك لە گرنگترین دەستكەوتەكانی دیداری یەكێتی پێدانی ڕۆڵە‌ بە‌ كادیرە‌كانی…
زیاتر ببینە

مەزڵوم كۆبانێ: هەموو ئەو تۆمەتانەی كە ئاراستەی ئەو هێزە تێكۆشەرە دەكرێت بۆ شاردنەوە و چەواشەكردنی راستییەكانن

“هەموو ئەو تۆمەتانەی كە ئاراستەی ئەو هێزە تێكۆشەرە دەكرێت بۆ شاردنەوە و چەواشەكردنی راستییەكانن” مەزڵوم كۆبانێ رایدەگەیەنێت، “ئێمە…
Total
0
Share