بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عێراقدا كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە دكتۆر بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد.

‏‎لە میواندارییەكەدا بارودۆخی سیاسی، ئابوری و ئەمنیی عێراق تاوتوێكران و هەوڵەكان بۆ كۆكردنەوەی هێز و لایەنە سیاسییەكان و زاڵكردنی زمانی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بەرز نرخێندرا.

‏‎لە درێژەی گفتوگۆكاندا باسی ڕۆڵی حكومەت لە باشتركردنی ژیانی هاوڵاتییان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر كرا و بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بە گرنگ وەسفكرا.

‏‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە درێژەدان بە سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال كردەوە و وتی، “سەرۆكایەتيی كۆمار و ئەنجومەنی وەزیران دەتوانن ڕۆڵی گرنگ و كاریگەر ببین لە بونیادنانی ئاشتی و سەقامگیری بۆ عێراق. هیوادارین گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بكرێتە بنەمای كاركردن و هەموو هەوڵەكان لەپێناو داهاتوویەكی گەشتر بێت بۆ هاوڵاتییان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەباس فەتاح: پارتی دەیەوێت بە دەنگی پارێزگایەك دەنگی پارێزگایەكی دیكە ببات

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارتی دەیەوێت لەهەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بە دەنگی پارێزگایەك دەنگی پارێزگایەكی دیكە…
Total
0
Share