ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و دوو هاوڵاتی بوونە قوربانی

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە كۆمەڵگەی شکارتەی سەر بە ناحیەی بێتواتە لە ئیدارەی ڕاپەڕین، كەسێك گیانیلەدەستدا و كەسێكی دیكە برینداربوو.

بەشی ڕاگەیاندن و ھۆشیاری لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، ئەمشەو ڕووداوێکی هاتوچۆ لە شکارتە ڕوویدا و ئاشكرایكرد، تراكتۆرێكی جۆری عەنتەر كۆنترۆڵی لەدەستداوە وەرگەڕاوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەشی ڕاگەیاندن و ھۆشیاری لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ڕاپەڕین، بەهۆی ڕووداوەكەوە هاوڵاتییەك گیانیلەدەستداوە و یەكێكی تریش برینداربووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: پێداگری لەسەر پێویستی بەپەلە دابەشکردنی مووچە دەکەین

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە بەپەلە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبکرێت. ئەمڕۆ بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی…
Total
0
Share