شاڵاو شێخ سەڵاح: بەمەبەست کۆیە لە پرۆژەی خزمەتگوزاری بێبەشکراوە

شاڵاو شێخ سەڵاح رایگەیاند، حکومەتی هەرێم بەمەبەست شاری کۆیەی لە پرۆژەی خزمەتگوزاری بێبەشکردووە و ئەمەش تەواو بە ناوچەکەوە دیارە.

شاڵاو شێخ سەڵاح سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی کۆیەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، قەزای کۆیە بەمەبەست لە پرۆژەی خزمەتگوزاری بێبەشکراوە هەر بۆیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەستاوە بە تەرخانکردنی گوژمەیەکی گەورەی پارە بۆ تەواوکردنی چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شارەکە.

وتیشی، ئەمە بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن نییە، دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنیش بەردەوامدەبین لە خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارین لە داهاتوودا حکومەتیش بە خۆیدا بچێتەوە و بێجیاوازی خزمەتی هاوڵاتییانی ناوچەکە بکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و حەوت پەرلەمانتار دەستلەکاردەکێشنەوە

پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە کۆدەبێتەوە، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی حەوت پەرلەمانتار بدرێت لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری.…
Total
0
Share