بەهۆی تەواوبوونی دەوامەوە ئازادكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دەكەوێتە دوای جەژن

داواكاری گشتیی هەرێم، ڕەزامەندی لەبارەی ئازادكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دەربڕی، بەڵام بەهۆی تەواوبوونی دەوامەوە ئازادكردنیان دەكەوێتە دوای جەژن.

ڕەمەزان ئەرتیسی، پارێزەری خوبەخشی چالاکوانانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ فەرمانگەی داواکاری گشتیی هەرێم ڕەزامەندیی لەبارەی ئازادکردنی پێنج چالاکوانانی بادینان بەمەرج دەربڕیوە، بەڵام بەهۆی تەواونەکردنی ڕێکارە یاساییەکان و تەواوبوونی دەوام ئازادنەکران.

جەختیشی كردەوە، ئازادکردنەکەیان دەكەوێتە دوای جەژن و دەستپێکردنی دەوامی فەرمانگەكان.

لەوبارەیەوە یوسف مستەفا، باوکی چالاکوان ئەمجەد یوسف بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئێمە بەگومانین لە ئازادنەکردنی ڕۆڵەکانمان پێش جەژن و چاوەڕێ دەکەین کاتی ئازادکردنەکە زۆر دوانەخرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دڵشاد میرانی: تا ئەو كاتەی داواكارییەكانمان جێبەجێدەكرێت لە مانگرتن بەردەوامدەبین

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، تا ئەو كاتەی داواكارییەكانمان جێبەجێدەكرێن لە مانگرتن بەردەوامدەبین و دەشڵێت، “حكومەتی هەرێم پابەندی بڕیارەكانی…
Total
0
Share