پارە خەرجدەكرێت.. كاركردن لە ڕێگای كەلار – سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

كاركردن لە ڕێگای دووسایدی كەلار – سلێمانی دەستپێدەكاتەوە و هەفتانە پارە بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە خەرجدەكرێت.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، عوسمان حەمەسەعید بەڕێوەبەری كۆمپانیای بێشكان كە پڕۆژەی دروستكردنی ڕێگای دووسایدی كەلار – سلێمانی جێبەجێدەكات ڕایگەیاند، حكومەت بڕیاریداوە پارە بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە خەرجبكات.

عوسمان حەمەسەعید ئاشكرایكرد، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 200 ملیۆن دینار بدرێت بە كۆمپانیاكە و هەفتانە ئەو بڕە پارەیە خەرجدەكرێت تا ئەو كاتەی قەرزەكانی پێشوویان لە حكومەت وەردەگرنەوە.

بەڕێوەبەری كۆمپانیای بێشكان وتی، كاركردن لە ڕێگای دووسایدی كەلار – سلێمانی دەستپێدەكاتەوە و ڕێگای دەربەندیخان – باوەنوور (پێباز) تەواودەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری نووسینگەی هەولێری ئێن ئاڕ تی: وەزارەتی رۆشنبیری ئاگاداری داخستنی کەناڵەکەمان نییە

بەڕێوەبەری نووسینگەی هەولێری ئێن ئاڕ تی، رایگەیاند، وەزارەتی رۆشنبیری ئاگاداری داخستنی کەناڵەکەمان نییە. هێرش قادر، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەولێری…
زیاتر ببینە

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: مانگی رابردوو لە شوێنە گشتییەکان 337 سەرپێچی تۆمارکراوە

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام، مانگی رابردوو تەنها هەشت شوێنکار داخراوە. قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ئەو ئامارەی…
Total
0
Share