توركیا و ئیسرائیل گرێبەستێكی دیكەیان واژووكرد

توركیا و ئیسرائیل هەنگاوێكی دیكەیان بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان نا و ڕێككەوتنێكیان لەبواری گەشتی ئاسمانیی واژووكرد.

بەپێی هەواڵی میدیای فەرمی توركیا، بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا و دەستپێکردنی گەشتی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئیسرائیل بۆ تورکیا، ڕێککەوتننامەیەکی تایبەت بە گەشتی ئاسمانی لەنێوان هەردوولادا واژووکرا.

باسیانلەوەشكردووە، لەدوای ساڵی 1951ەوە بۆ یەکەمجارە ئەو ڕێككەوتنە لەنێوان ئیسرائیل و توركیا واژووبكرێت، وەک بەشێك لە ڕێککەوتننامەکە گەشتی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی تورکیا بۆ ئیسرائیل و گەشتی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئیسرائیل بۆ شارە جیاوازەکانی تورکیا، دەستپێدەکات.

بڕیارەكەش دوای کۆبوونەوەی نێوان دەسەڵاتیی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئیسرائیل و دەزگا پەیوەندیدارەکانی تورکیا و کۆبوونەوەیەکی چەند مانگێک بەر لە ئێستای نێوان وەزیری گەیاندنی ئیسرائیل و هاوتا تورکییەکەی، دێت.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: کۆرۆنا لەناو منداڵاندا بەرەو لوتکە دەچێت

بابەتی دواتر

بەهۆی تەواوبوونی دەوامەوە ئازادكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دەكەوێتە دوای جەژن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پوتین و ئه‌ردۆغان له‌باره‌ى ڕه‌وشی سوریا و لیبیا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا

هه‌ردوو سەرۆكانی ڕوسیا و تورکیا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیان له‌باره‌ى ڕەوشی سوریا به‌گشتی و دۆخى ئیدلب ئه‌نجامدا. به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانى…
Total
0
Share