ئەمریکا: لێدوانەكانی ئەردۆغان هۆکاری زیادبوونی توندوتیژییە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەهۆی لێدوانەكانیەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە دژی ئاشتەوایی و سەقامگیری تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، “لێدوانەكانی ئەردۆغان هۆکارە بۆ زیادبوونی توندوتیژی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست”.

نید پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە توندی سەرکۆنەی لێدوانەکانی ئەمدواییەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ دژایەتییکردنی گەلی یەهود دەکات” بە “لێدوانی قێزەون” ناویدەبات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، “داوا لە ئەردۆغان و سەرکردەکانی تورکیا دەکەین دەستهەڵگرن لەو لێدوانانەی هۆکارن بۆ زیاترکردنی توندوتیژی لە ناوچەکە”.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ڕۆژی دووشەممە ڕەخنەی ئەوەی لە ئەمریكا گرت، كە پشتگیریی ئیسرائیل دەكات، تۆمەتی توندوتیژیی دایەپاڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و وتی، “دەستیان بە خوێن سوور بووە”.

هەروەها ئیسرائیلی بە دەوڵەتێکی “تیرۆریست” ناوبرد، کە منداڵان و ژنان دەکوژن.

ئەم هەڵوێستانەی تورکیا و واشنتۆن لەکاتێکدایە، گرژی و تۆپبارانە دوولایەنەكانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین پێینایە هەفتەی دووەم، کە بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا 237 فەڵەستینی و 12 ئیسرائیلی کوژراون و هەزاران موشەکیان ئاراستەی یەک کردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گوڵستان کلچ گۆچیگیت: پێویستە کۆمسیۆنی دیموکراسی لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی دەمپارتی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، پێویستە کۆمسیۆنی دیموکراسی بۆ ئاسانکردنی چارەسەرکردنی پرسی کورد، سەردانی زیندانی ئیمراڵی…
Total
0
Share