واشنتن: تاران زۆر نزیكبووەتەوە لە دروستكردنی چەكی ئەتۆمی

نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئێران ڕایدەگەیەنێت، وتووێژەكانی دەوحە شكستیهێنا لە گەیشتنە ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران دەربارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی.

ڕۆبەرت مالی نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئێران شكستهێنانی گەڕی دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی ڕاگەیاند كە لە دەوحە بۆ گەیشتنە ئەنجامێك دەربارەی زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی بەڕێوەچوو.

وتیشی، گەیشتووەتە ئەنجامێك كە ئێران نایەوێت ڕێككەوتنی ئەتۆمی زیندووبكاتەوە، سوورە لەسەر داواكارییەكانی لە دەرەوەی ڕێككەوتنەكە.

مالی ئەوەشی خستەڕوو، بە كردەیی ئێران لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نزیكبووەتەوە، لەگەڵ خێراكردنی پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەم ماوەیەی دوایدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی سوپای پاسداران ئەمجارە زانایانی ئەمریکی و بەریتانی دەکەنە ئامانج

بەپێی توێژینەوەیەکی ئەمنیی  کۆمپانیای (Proofpoint)ی تایبەت بە ئەمنی ئەلکترۆنی، بەشێک لە هاککەرەکانی سەربە سوپای پاسدارانی ئێرانی، هەڵمەتێکی نهێنییان…
Total
0
Share