ئیمانوێل ماکرۆن بۆ ئێران: گەرووی هورمز بکەنەوە

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، جەختی لەسەر پێویستیی کۆتاییهێنان بە داخستنی گەرووی هورمز کردەوە.

ماکرۆن ڕایگەیاندووە، “دڵنیابوون لە سەلامەتی و گەڕانەوەی ئەو هاوڵاتییە فەڕەنسییانە (سیسیل کۆهلەر و جاک پاریس) کە ئێستا لە باڵیۆزخانەی فەڕەنسادان لە تاران، لە پێشینەی کارەکانی پاریسدایە”.

سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکەدا وتووشیەتی، پێویستە دەستبەجێ ئێران هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە ڕابگرێت و داوای لە تاران کرد، “کۆتایی بهێنێت بە داخستنی گەرووی هورمز و گەرەنتیی ئازادیی کەشتیوانیی نێودەوڵەتی بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی ئەوروپا رێگری لە كاركردنی ژنان لەلایەن تاڵیبانەوە ئیدانەدەكات

یەكێتیی ئەوروپا قەدەغەكردنی كاركردنی ژنان لە رێكخراوە ناحكومییەكان لە ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە ئیدانەدەكات و دەڵێت، هەڵسەنگاندن بۆ لێكەوتەكانی…
Total
0
Share