حكومەتی عێراق هاوڵاتییانی هەرێم قەرەبوودەكاتەوە و سبەینێ پارەكە دابەشدەكرێت

حكومەتی عێراق قەرەبووی بەشێك لەو هاوڵاتییانەی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە كە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا زیانی ماددییان بەركەوتووە و دەستەبەسەر موڵەكانیاندا گیراوە.

لە قۆناغی یەكەمی قەرەبووكردنەوەكەدا حكومەتی عێراق 501 ملێۆن دیناری ڕەوانەكرد و پارەكە گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان، بڕیارە سبەینێ سێشەممە دەست بە دابەشكردنی پارەكە بكرێت.

تارا ئەنوەر قەرەداغی، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی داواكانی موڵكداری ڕایگەیاند، بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو هاوڵاتییانەی هەرێمی كوردستان كە لە سەردەمی ڕژێمی پێشووی عێراقدا دەستبەسەر موڵكەكانیاندا گیراوە و لەدەستیانداون، لیژنەی دادوەریی دەستەكەیان داواكاریی پێشكەشكردووە.

ئاشكرایكرد، داواكارییەكە پلەی كۆتایی وەرگرتووە و ئەو هاوڵاتییانەی زیانیان بەركەوتووە قەرەبوودەكرێنەوە و سەرەتا 47 كەس لە قەرەبووكردنەوەكە سوودمەنددەبن.

بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی داواكانی موڵكداری وتی، بە ئامانجی قەرەبووكردنەوەی ئەو 47 كەسە، بڕی 501 ملیۆن دینار لە بەغدادەوە گەیشتووەتە هەرێم و سبەینێ و دوو سبەی پارەكە بەسەر ئەو هاوڵاتییانەدا دابەشدەكرێت و قەرەبوویان دەكەنەوە، پرۆسەكەش بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: کورتهێنانی بودجە زیاترە لە 64 تریلیۆن دینار و بەرمیلێک نەوت بە 80 دۆلار خەمڵێندراوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، کورتهێنانی بودجە زیاترە لە 64 تریلیۆن دینار و بەرمیلێک نەوت بە…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق: ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایدەکات، دەستکرا بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی حوزەیران. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق…
Total
0
Share