سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایدەکات، دەستکرا بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی حوزەیران.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکرد، لە بەشی بودجەی وەزارەتی دارایی دەستکراوە بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، پاش تەواوبوونی کارەکان، ڕەوانەی بەشی ژمێریاری دەکرێت.
وتیشی، هەوڵدەدرێت هەر ئەمڕۆ کۆتایی بە سەرجەم ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچە بهێندرێت.