وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، “بۆ وەرگرتنی قوتابی و خوێندكاران لە پەیمانگاكانی پیشەیی خوێندنی ئینگلیزی (پێنج) ساڵی لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی وئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان) قوتابیان و خوێندكارانی سنووری پارێزگاكانیان دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین داواكاریی پێشكەشبكەن بەپێی ئەو مەرج و پێوەرانەی كە دانراون”:
1. وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزترین كۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزی پۆلی 9ی بنەڕەتی دەبێت.
2. هەشتا قوتابی و خوێندكار وەردەگیرێت, بۆ هەر بەشێك تەنها 20 قوتابی و خوێندكار وەردەگیرێـت.
3.خوێندنی پەیمانگە لەم پسپۆڕی و بەشانە پێكدێـت:
– بازرگانی/ بەشی ژمێریاری
– گەشتوگوزار/ بەشی كارگێڕی هۆتێل و میوانداری
– دیزاین /بەشی گرافیك دیزاین و بەشی ئینتێریەر دیزاین.
– كۆمپیوتەر / ئای تی
4. خوێندكاری پێشكەشكار لە هەر بەشێك وەربگیرێت مافی گۆڕینی بەشەكەی نابێت.
5. ساڵی یەكەمی خوێندن لە پەیمانگە تەنها ساڵی فێركردنی زمانی ئینگلیزی دەبێت.
6.پرۆگرامەكانی پسپۆڕی و بەشەكانی لەسەرەوە ئاماژەپێكراو لە ساڵی دووەمی خوێندن دەستپێدەكات.
7. پێشكەشكردن بۆ ماوەی یەك مانگە لە 3ی ئەم مانگە تاوەكو 30ی هەمان مانگ كۆتایی دێت.
8. قوتابی و خوێندكاری پێشكەشكار لەو ماوەیەی ئاماژەی پێكراوە مافی پێشكەشكردنی هەیە بە كۆد و پاسۆردی خۆی كە پێشتر لە قوتابخانەكەی وەریگرت، كە هەمان كۆد و پاسۆردە لە رێگایەوە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی وەرگرتۆتەوە. واتا دەتوانێت داخلی سیستمی E-Parwarda بێـت بەهۆی ئەم لینكەی خوارەوە وە بە ئارەزووی خۆی یەكێك لە بەشەكان هەڵدەبژێرێت و دواتر تەنها كلیك لەسەر ئایكۆنی ناردن دەكات.
https://www.e-parwarda com