گۆڕانكارییەك بەسەر دۆلاردا دێت لە مێژوودا ڕووینەداوە

بۆ یەكەم جار لە مێژووی دۆلاری ئەمریكیدا، دوو ژن ئیمزا لەسەر كاغەزی دراوەكە دەكەن.

بەپێی یاساكانی ئەمریكا، كاغەزە داراییەكانی ئەو وڵاتە دەبێت واژووی دوو كەسیان لەسەر بن، وەزیری گەنجینە و ئەمینداری گشتیی وەزارەتی گەنجینە، بەڵام لە مێژووی ئەمریكادا ڕووینەداوە هەردوو پۆستەكە لەلایەن ژنەوە بەڕێوەببرێن.

ئێستا دوو ژن كە یەكێكیان جانێت یلین و ئەوی تریان مارلین مالێبرا-یە، هەردوو پۆستی وەزیری گەنجینە و ئەمینداری گشتیی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بەڕێوەدەبەن، بۆیە ئیدی ئەو دۆلارانەی تازە چاپدەكرێن، واژووی ئەو دوو ژنەیان لەسەر دەبن.

ئەمریكا ساڵانە نزیكەی 37 ملیۆن دراوی دۆلار بە هەموو جۆرەكانییەوە چاپدەكات كە بەهاكەیان دەكاتە 696 ملیۆن دۆلار، 95%ی ئەو پارانەی چاپدەكرێن، جێگەی كۆنەكان دەگرنەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و وەرگرتنی ڤاكسینەوە ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

كۆمەڵی دادگەری: بەرەنگاربوونەوەی ھەر ھەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی پێگەی ئیسلام ئەركی ھەموو موسڵمانانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share