سێ كەس “سەری بەراز” دەخەنەسەر مزگەوتێك و دەستگیركران

لە شاری مانچستەری بەریتانیا، سێ كەس سەری بەرازیان لەسەر مزگەوت و ناوەندێكی ئیسلامی داناوە، بەو تۆمەتە پۆلیس دەستگیریكردوون.

رووداوەكە رۆژی نۆی ئەم مانگە روویداوە و دوو تۆمەتبار دەستگیركرابوون و بە بارمتە ئازادكراون، ئەمڕۆ پۆلیسی بەریتانیا تۆمەتباری سێیەمی دەستگیركرد و دەڵێت، دەستگیركراوەكە تەمەنی 32 ساڵە و بە تۆمەتی تێوەگلان لە “تاوانی رقلێبوونەوە” دەستگیركراوە.

دوای دەستگیركردنی تۆمەتباری سێیەم، گاریت بیزلی بەرپرسی پۆلیسی مانچستەر رایگەیاند، “دەستگیركردنی تۆمەتباران پەیامێكی روونە بەوەی پۆلیسی مانچستەر كەمتەرخەمی ناكات لە لێپرسینەوە لە بەرپرسیارانی ئەو جۆرە كارانە و لە ئاست تاوانی رقلێبوونەوەدا نەرمی نانوێنێت”.

بابەتی پێشتر

یەكەم وێنەی نێچیرڤان بارزانی لە یاریگای یاریی كۆتایی مۆندیال ببینە

بابەتی دواتر

مێسی نۆیەم یاریزانە لە مێژوودا جامی مۆندیال، چامپیۆنزلیگ و باڵۆن دۆر بەدەستدەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share