هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکرد

ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

ئیدارەی وزەی ئەمریکا خشتەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، “هەفتەی رابردوو هاوردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا، بە تێکڕا پێنج ملیۆن و 139 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە، ئەمەش بە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر، 226 هەزار بەرمیل کەمیکردووە”.

دەشڵێت، هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 85 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە، کە هەفتەی رابردوو 152 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا.

ئەوەش هاتووە، “یەکەمین هەناردەکاری نەوت بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا کەنەدا بووە، بە تێکڕای سێ ملیۆن و 538 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە دوای ئەویش کۆڵۆمبیا دێت، بە تێکڕای 439 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، مەکسیک بە تێکڕای 342 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و سعودیە بە تێکڕای 296 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە ریزبەندیی سێیەم و چوارەم دێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیلان غەفور: ئەگەر ئەمڕۆش دانیشتنەکە ئەنجامبدرایە نزار ئامێدی دەنگی تەواوی دەهێنا و دەردەچوو

وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، نزار ئامێدی تاکە کاندیدی یەکێتییە و لەگەڵ پارتی…
Total
0
Share