شەمەندەفەرێك کە لە بەسرەوە بەرەو بەغداد بەڕێکەوتبوو خۆی کێشا بە بارهەڵگرێکدا.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شەوی ڕابردوو شەمەندەفەرێك کە لە بەسرەوە بەرەو بەغداد بەڕێکەوتبوو خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرێکدا.
باسی لەوەشكردووە، بارهەڵگرەکە لمی هەڵگرتووە و بەهۆی چوونە سەر هێڵی ئاسنینی شەمەندەفەرەکە پێکدادانەکە ڕوویداوە.