ئوسترالیا بەنیازە بەیەکجاری کۆتایی بە دیاردەی جگەرەکێشان بهێنێت

ئوسترالیا لە هەوڵدایە بۆ دانانی پلانێکی تایبەت بۆ کۆتاییهێنان بە دیاردەی جگەرەکێشان، ئامانجیەتی ڕێژەی جگەرەکێشان لەو وڵاتە کە لە ئێستادا 15%ە، تا ساڵی 2025 بۆ 10% كەمبكاتەوە.

بە سپۆنسەری زانکۆی کوینزلاند و کۆنسەی لێکۆڵینەوەی پزیشکی و تەندروستیی نیشتمانی، وڵاتی ئوسترالیا پلانێکی نوێی ئامادە كردووە بۆ کۆتاییهێنان بە دیاردەی جگەرەکێشان.

پلانەکە لەژێر ناوی “دەستپێکی کۆتایی گەمەی تووتن”ە و ئامانجیەتی تا پێنج ساڵی دیکە جگەرە تەنها لە دەرمانخانەکان و بە ڕەچەتەی پزیشک بفرۆشرێت.

لە یەکەم قۆناغی پلانەکەدا مامەڵەکردن بە تووتن سەخت دەکرێت و تەنها لە چەند شوێنێکی دیاریکراو ڕێگە بە فرۆشتنی دەدرێت.

ئامانجێکی دیکەی پلانەکە ئەوەیە لە دوای ساڵێکی دیاریکراوەوە کۆتایی بە مامەڵەکردن بە تووتن بهێندرێت و تەنها بە ڕەچەتەی پزیشک بفرۆشرێت.

ئوسترالیا یەکێکە لەو وڵاتانەی گرانترین نرخیان لەسەر جگەرە داناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانكی ڕەشید ڕونكردەوە دەدات.. هاوسەرگیری دووەمجار نەك هێنانی ژنی دووەم

دوای كاردانەوەكانی ڕاگەیاندنی پێدانی پێشینەی هاوسەرگیری لەلایەن بانكێكی عێراقییەوە، بانكەكە ڕونكردەوەیەك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، پێشینەكە بۆ ئەوانەیە لە…
Total
0
Share