لەبەرزیی چوار کیلۆمەترەوە کەوتەخوارەوە و نەمرد

کچێکی تەمەن 20 ساڵانی ئوستورالی دوای کەوتنەخوارەوەی لە بەرزی چوار کیلۆمەتر توانی لە ژیاندا بمێنێتەوە و چیرۆکی ساتی کەوتنەخوارەوەکەی دەگێڕێتەوە.

ئیما کاری، کچێكی تەمەن 20 ساڵانی ئوستورالییە، یەکێک بووە لە عاشقانی سەرکەوتن بەسەر شاخ و سەرکێشی خۆهەڵدان لە بەرزی زۆرەوە، بەڵام دواجار رووداوێک کۆتایی بەو خەونەی هێنا.

ئیما رۆژێک لە کاتی ئەنجامدانی سەرکێشی خۆهەڵدان لە رێگەی پەڕەشووتەوە لەسەر چیای ئەلب، ئەوەی پلانی بۆ دادەنێت پێچەوانە دەبێتەوە و بەهۆی هەڵنەبوونی پەڕەشووتەکەی لە بەرزی چوار کیلۆمەتر دەکەوێتە خوارەوە و دەدرێت بە زەویدا.

ئیما لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاندووە، “ئەو کاتەم بیرە کە نەمتوانی پەڕەشووتەکەم هەڵبکەم و کەوتم و بەر زەوی کەوتم، ئازار لە هەموو جەستەمدا هەبوو هەر ئەو کاتەش هەستم کرد توانای رۆیشتنم لەدەستدا و هێزی قاچەکانم نەما”.

هەرچەندە پزیشکەکان بە ئیمایان وتبوو جارێکی دیکە ناتوانێت رێ بکات، بەڵام هەمووانی تووشی شۆک کرد کاتێک دوای هەوڵێکی زۆر توانی بکەوێتەوە سەر پێیەکانی.

 

بابەتی پێشتر

دۆلار گەیشتە 152 هەزار و 450 دینار

بابەتی دواتر

تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share