ئینتەرمیلان چوار یاریزانی نوێی كڕی

دوای ئەوەی یانەی ئینتەرمیلان لە بەدەستهێنانی ناسناوی خولی ئیتاڵیا لە وەرزی ڕابردوو بێبەش بوو، ئیدارەی یانەكە كەوتنە بەهێزكردنەوەی ڕیزەكانیان.

تا ئێستا یانەی ئینتەرمیلان چوار یاریزانی نوێی كڕیوە و لە پێنجەمیش نزیكبۆتەوە.

چوار یاریزانەكە لۆكاكۆ و ئۆنانا و میختاریان و ئەسلانی ن.

پێشبینیش دەكرێت لەگەڵ دیبالای ئەرجەنتینی بگاتە ڕیكەوتن و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بیگوازنەوە ڕیزەكانیان.

ئینزاگی ڕاهێنەر دڵخۆشە بەو گۆڕانكارییانەی لە یانەكەیدا كراوەو پێشبینی دەكات بۆ وەرزی نوێ لە هێڵی پێشەوە پشت بە لاوتارۆ مارتینێز و دیبالا و لۆكاكۆ ببەستێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) تۆتنهام له‌ یارییه‌کی ئاگریندا‌ مانچسته‌ر سیتی کوتا به‌زه‌ویدا

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌ بردنه‌وه‌ی که‌ڵه‌شێره‌ ڕوومییه‌کانی…
Total
0
Share