چاڤی بۆ لاپۆرتا: ئەم پێنج یاریزانە بفرۆشە

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، چاڤی هێرناندێز داوای لە ئیدارەی خوان لاپۆرتا کردووە بەر لە گەشتە ئامادەکارییەکانی هاوینە پێنج یاریزان بفرۆشێت.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی پاڵپشت بە زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆی شارەزا لە بواری گواستنەوەکان ئاشکرای کردووە، چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشلۆنە خۆشحاڵە بە یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و ڕافینیا لە کاتی گونجاودا، لە هەمان کاتدا داوای فرۆشتنی پێنج یاریزانی کردووە بەر لەوەی گەشتەکانی هاوینەی 2022 دەست پێبکات.

یاریزانەکان پێکهاتوون لە، نیتۆ، مارتین برەیزوایت، ڕیکی پوج، ساموێل ئومتیتی، ئۆسکار مینگویزا.

وەک پشتڕاستکردنەوەیەک بۆ ئەو زانیارییە، بەبڕیارێکی هونەریی چاڤی، پێنج یاریزانی ناوبراو ناویان لە لیستی ئەو یاریزانانەدا تۆمارنەکراوە کە گەشت بۆ ئەمریکا دەکەن، لە کاتێکدا ناوی فرینکی دی یۆنگ لە لیستەکەدا هاتووە.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك لە هاتوچۆی هەولێرەوە

بابەتی دواتر

توركیا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەشەئاوی عێراق زیاددەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share