مان سیتی نرخی لاپۆرتی بۆ یانە داواکارەکان دیاریکرد

یانەی مانچستەر سیتی پێویستی بە داهاتێکی زیاترە بۆ کڕینی هاری کەین، بۆ ئەو مەبەستەش یەکێک لە یاریزانە گرانبەهاکانیان خستووەتە لیستی فرۆشتنەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئایمیریک لاپۆرت لە یاریزانێکی سەرەکی و گرنگی پێکهاتەی مانچستەر سیتییەوە بووەتە یاریزانێکی یەدەگ، پێپ گواردیۆلا سەرنجی خستووەتە سەر ڕۆبن دیاس و جۆن ستۆنز، لە ئێستاشدا بیر لە فرۆشتنی بەرگریکارە ئیسپانییەکە دەکەنەوە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، چەندین یانەی وەک ڕیاڵ مەدرید و چێڵسی گرنگییان بە لاپۆرت داوە، پێیانوایە داهاتوویەکی پرشنگداری لە پێکهاتەی ئیسپانیا و هەر یانەیەکی دیکەدا دەبێت کە یاری بۆ دەکات، لە بەرامبەردا سیتی نرخی گواستنەوەی بە 70 ملیۆن یورۆ خەمڵاندووە.

هۆکاری ناونووسکردنی لاپۆرت لە لیستی فرۆشتندا پەیوەندی بە گواستنەوەی هاری کەینەوە هەیە، کە 150 ملیۆن پاوەندی پێویست دەبێت، جگە لە تێچووی گواستنەوەکە کە بڕێکی زۆرە، لەهەمان کاتدا بەهۆی موچە بەرزەکەیەوە هەڵئاوسانێک لە لیستی موچە و بەکارخستنی یانەکەدا دروستدەکات، بۆیە ناچاردەبن یەکێک لە گرانبەهاکان بفرۆشن.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا خواستی لەسەر یاخیبووەکەی بەرشلۆنەیە

بابەتی دواتر

پۆچیتینۆ: پێویستە بەخێرایی کێشەی پاریس چارەسەربکەم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مه‌غریب و کرواتیا سه‌رکه‌وتن و به‌لجیکا ماڵئاوایی له‌ مۆندیال کرد

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌‌، یارییه‌کانی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیال له‌سه‌ر ئاستی گرووپی شه‌شه‌م ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی مه‌غریب و کرواتیا به‌…
زیاتر ببینە

یارییە گرنگەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمشەو لەخول و پاڵەوانێتییە جیاوازەكاندا چەند یارییەكی گرنگ بەڕێوەدەچن. لە ئینگلتەرا ئیڤەرتۆنی شانزەیەمی ڕیزبەندی لەناو یاریگای خۆی بەرامبەر…
Total
0
Share