سوید و فینلەندا لەسەر پشتی كورد دەچنە ناتۆوە توركیا ئەو پرسەشی بۆ دژایەتیی كورد بەكارهێنا

ڕۆژنامەی” ئێكسپرەسن”بەشێك لە ڕێككەوتنەكەی نێوان سوید و فینلەندا و توركیا بۆ چوونە نێو ڕێكخراوی ناتۆ بڵاودەكاتەوە كە زۆرینەی خاڵەكانی لێكتێگەیشتنەكە دژی یەپەگە، پەیەدە و بزوتنەوەی گویلەن كە هەرسێ وڵات ڕێككەوتوون لەسەری.

ڕۆژنامەكە بڵاویكردووەتەوە، وەك چاوەڕوان دەكرا باجی چوونی سوید و فینلەند بۆ نێو ناتۆ دەبێت كورد بیدات و توركیاش بەو مەرجە ڕازی بووە كە ئەو دوو وڵاتە ببنە ئەندام لە ناتۆدا كە پشتیوانی تەواوی توركیا دەكەن لەمەوبەدوا ئیتر یارمەتی یەپەگە، پەیەدە و بزوتنەوەی ‏گویلەن نەدەن لە دژی چالاكییەكانی پەكەكە لايەنە كوردییەكان و هەموو ‏ئەوانەشی لە لایەن توركیاوە وەك ڕێكخراوی تیرۆریست ناسراون، سوید و فینلەندا پشتیوانیان بكات لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت گەمارۆی چەك لەسەر توركیا هەڵبگیرێت.‏

لە بڕگەیەكی دیكەی ڕێككەوتنەكەدا هاتووە، هاوكارییەكی هەمە لایەنە لە نێوان سوید و فینلاند و میتی توركیا لە ‏دژی ئەو لایەنانە دەستپێدەكات كە بە تیرۆریست ناویان دەبات.

بڕگەیەكی دیكەی ڕێككەوتنە پێویستە لەسەرسوید و فینلەندا دژی پەكەكە و ڕێكخراوەكانی دیكە بوەستنەوە كە توركیا بە تیرۆریست ناویان دەبات و دەبێت سوید و فینلاند ڕێگەنەدەن بە بڵاوكردنەوەی ئەو بابەتانەی كە توركیا ناوی ناون دژەزانیاری ‏و نابێت هیچ بابەتێك دژی توركیا بڵاوبكەنەوە.

بابەتی پێشتر

دووپشك منداڵێكی كوشت

بابەتی دواتر

ڕوونكردنەوەیەك لە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share