بە ڤیدیۆ.. گەورەترین بۆمبی جەنگی جیهانیی دووەم لە پۆڵەندا تەقییەوە

گەورەترین بۆمب لە پاشماوەكانی جەنگی جیهانیی دووەم، ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تشرینی یەكەم لە پۆڵەندا تەقییەوە.

كەناڵی تەلەڤیزیۆنی پۆڵەندا بڵاویكردەوە، “كێشی بۆمبەكە 5400 كیلۆگرام بووە و 2400 كیلۆگرامی تەقەمەنیی بووە، هێزی ئاسمانیی شاهانەی بەریتانیا لە كاتی جەنگی دووەمی جیهاندا بەكاریهێناوە، بەڵام ئەوكات نەتەقیوەتەوە.”
كەناڵەكە ئاشكرایكردووە كە بۆمبەكە ساڵی 2016 لەكاتی جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی غازدا لەژێر دەریادا دۆزراوەتەوە.
وتەبێژی فەرمیی كەشتیگەلی هەشتی بەرگریی كەناراوەكانی پۆڵەندا بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، “هێزەكان هەوڵیاندا بۆمبەكە پووچەڵ بكەنەوە، بەڵام تەقییەوە، ئەوەش هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبوو، چونكە تیمەكان لە دەرەوەی ناوچەی مەترسیداردا بوون و پێشتریش 700 كەس لە دەوروبەری كەناراوەكە دوورخرابوونەوە.”
بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: عێراق چاكنابێت تەنانەت گەر پێغەمبەریش فەرمانڕەوایی بكات

بابەتی دواتر

ئەو هونەرمەندەى دوورى لە نیشتیمان ڕۆحى لێسەندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share