گەنجە بریندارەكەی دهۆك گیانیلەدەستدا

قوربانییەكە

دوای ئەوەی دوێنێ لە سەنتەری شاری دهۆك تەقە لە گەنجێك كرا و برینداربوو، ئەمڕۆ پۆلیسی شارەكە گیانلەدەستدانی ڕاگەیاند.

ئێوارەی دوێنێ لەنێو بازاڕی دهۆك بە دەمانچە تەقە لە گەنجێك بەناوی (ئەیاز سەردار) تەمەن 29 ساڵ كرا و بەهۆیەوە بە سەختی برینداربوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە.

پۆلیسی دهۆك ئەمڕۆ گیانلەدەستدانی ڕاگەیاند.

پێشتر پەیامنێرمان لە دهۆك لە زاری شایەتحاڵانەوە پێیڕاگەیاندین، گولـلەكە بەر سەری كەوتووە.

گەنجەكە یوتوبەرە و تائێستا بەفەرمی هۆكاری ڕووداوەكە ئاشكرانەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share