بافڵ تاڵەبانی: ھاوخەباتی ژنە ئازاد و ئازاکان دەبم بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانیان

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بافڵ تاڵەبانی، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ى ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ڕایگەیاند، ” ھاوخەباتی ژنە ئازاد و ئازاکان دەبم بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانیان”.

لە پەیامێكدا ئەمڕۆ 25ی تشرینی دووەم، بافڵ تاڵەبانی، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی 16 ڕۆژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توتدوتیژى دژی ژنان ڕایگەیاند، “ژنان بەشێکی دانەبڕاوی، خەباتی سیاسی و مەدەنی و پێشخستنی کایەکانی ژیانی کۆمەڵگای کوردەوارین”.

بافڵ تاڵەبانی باسی لەوەشكردووە، “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش باوەڕی تەواوی بەو خەباتە ھەیە، وەک ھەمیشە پاڵپشت و ھاندەر و ھاوکاری سەرسەخت دەبین بۆ بەدیھێنانی مافەکانی ژنان”.

هاوسەرۆكی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكردووە، “لە مامیشەوە فێربووین، ڕێز لە مافەکانی ژنان بگرین و لەپێشەوەی داکۆکیکارە سەرسەختەکانبین لە دۆسیەکانی ژنان، بەندەش دژی جیاوازی ڕەگەزی و نادادی لەبەرامبەر داواکارییەکانی ژنان دەوەستمەوە و پارێزەری بەدیھێنانی خواست و مافە خوراوەکانتان دەبم، ھەموو ھەوڵێکیش دەخەمەگەڕ لەپێناو ڕێگرتن لەھەر توندوتیژییەک، بەھەر پاساوێک کە بەرامبەر ژنان بکرێت و ژیانیان بخاتە مەترسییەوە و ڕێگربێت لە پێشکەوتنەکانیان”.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، “ھاوخەباتی ژنە ئازاد و ئازاکانیش دەبم بۆ بەدیھێنانی خەون و ئامانجەکانیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەردەم هاتوچۆی گەرمیان بارهەڵگرێک ژنێکی شێلا و گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکە ژنێکی شێلاوە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە. لە راگەیەندراوی هاتوچۆی گەرمیاندا…
Total
0
Share