بە وێنە.. هاوڵاتییەك جبەخانەی لە ماڵەكەیدا هەیە

چەندین پارچە چەكی سووك، ئاڕبیجییەك و بۆمب و تەقەمەنییەكی زۆر لە ماڵی هاوڵاتییەکدا دەستیان بەسەرداگیرا.

هێزێکی تیپی 11ی سوپای عێراق لە ماڵی هاوڵاتییەکدا لە ناوچەی جەمعییاتی بەغداد، دەستیگرتووە بەسەر ئەو چەک و تەقەمەنییانەی لە وێنەكەدا دەركەوتوون.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەڵێت، هاوڵاتییەکە شەڕی کردووە و هەڵاتووە، کاتێک هێزەکە چووەتە ماڵەکەی بە مەبەستی دەستگیرکردنی، ئەو چەک و تەقەمەنییانەی بینیوە و دەستی بەسەرداگرتوون.

چەكەكان پێكهاتوون لە پێنج كڵاشینكۆف، ئاڕبیجییەك، ئاڕبیكەیەك، وێزەیەكی میسڕی، سێ بۆمب و سێ گوللـە ئاڕبیجی و ژمارەیەكی زۆر گوللـەی تفەنگ و دۆشكە و سێ گوللـەنەبڕ.

بابەتی پێشتر

شارەزایەك كشانەوەی گەورە كۆمپانیایەكی ئەمریكی لە هەرێم ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

ئەمەریکان کۆرنەر لە پڕۆژەکەی دامەزراوەی ڤیم هەلی خوێندن دەڕەخسێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share