ڕەوتی سەدر تانە لە پەسەندكردنی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی دەدات

ڕەوتی سەدر داوایەكی لە دادگای باڵای فیدراڵی تۆماركرد تیایدا تانە لە پەسەندكردنی داواكاری دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی ڕەوتەكەی دەدات.

ڕەوتی سەدر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، داوایەك لە دادگای باڵای فیدراڵی تۆماركراوە بۆ تانەدان لە پەسەندكردنی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر.

وتیشی، “دانیشتنی یەكەمی چاوخشاندن بە داواكە لە 28ی ئەم مانگەدا دەبێت”.

لە 12ی حوزەیرانی ڕابردوو موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر داوای لە حەسەن عزاری سەرۆكی فراكسیۆنی سەدر كرد نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنەكەی ڕادەستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكات.

هەمان ڕۆژ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارەكانی پەسەندكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی: ئیسرائیل لەڕێی مانگێکی دەستکردەوە چاودێریی چەند وڵاتێک دەکات

كەناڵی 12ـی ئیسرائیلی رایدەگەیەنێت، ماوەی چەند رۆژێکە چەند وڵاتێکی ناوچەکە؛ کە لەنێویاندا عێراقیش هەیە، خراونەتە ژێر چاودێریی مانگێکی…
Total
0
Share