ڕاهێنەرێکی ئیسپانی پاڵەوانیتی جیهانی لە ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕزگار کرد

ئانیتا ئەلڤارێز، مەلەزانیی ئەمریکی لەلایەن ڕاهێنەرەکەیەوە لە خنکان ڕزگار کرا، دوای ئەوەی لەناو مەلەوانگە و لە کاتی نمایشکردندا لە هۆش خۆی چوو.

پاڵەوانێتی جیهانی مەلەوانی لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا ئەنجام دەدرێت، دوێنێ چوارشەممە، بڕیار بوو ئەلڤارێزی ئەمریکی نمایشی ئیقاعی تاکە کەسی ئەنجام بدات، بەڵام بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لەناو حەوزی مەلەوانگەکەدا بوورایەوە.

ئەندریاس فۆینتێسی ڕاهێنەری ئیسپانی کە سەرپەرشتیاری ئەلڤارێزە، بە خێرایی خۆی فڕێدایە نێو مەلەوانگەکە و مەلەزانە ئەمریکییە تەمەن 25 ساڵانەکەی لە خنکان ڕزگار کرد.

لەو بارەیەوە فۆینتێسی ڕاهێنەر ڕایگەیاند، “ساتێکی ناخۆش و تۆقێنەر بوو، ناچاربووم خۆم فڕێ بدەمە نێو مەلەوانگەکە بۆ ڕزگارکردنی مەلەوانە ئەمریکییەکە، چونکە پیاوانی تیمی ڕزگارکردن هیچیان نەکرد، پێیان وانەبوو پاڵەوانێکی جیهانی دەخنکێت، بەڵام نەیاندەزانی کە بووراوەتەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بنزیمه‌ی ئاگرین چێڵسی کوتا به‌زه‌ویدا و ڤیاڕیاڵ سوپرایزی بۆ بایرن هه‌بوو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و ڤیاڕیاڵ بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
Total
0
Share