ڕیچالیسۆن پەیوەندی كرد بە یانەی تۆتنهامەوە

ڕیچالیسۆنی بەرازیلی بەشێوەیەكی فەرمی بۆ سێ ساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەی تۆتنهام ئیمزاكرد.

ئیدارەی یانەی تۆتنهام ئاشكرایكرد، تا ساڵی 2027 ڕیچالیسۆن لە یانەی ئیڤەرتۆنەوە پەیوەندی بەوانەوە كردووە.

هەرچەندە ئیدارەی یانەی تۆتنهام نرخی گرێبەستەكەی ئاشكرانەكردووە ، بەڵام ڕاگەیاندنەكان پێشبینی دەكەن گەیشتبێتە 50 ملیۆن یۆرۆ.

ڕیچالیسۆن ساڵی 2018 لە واتفۆردەوە چووەتە ئیڤەرتۆنەوە، 173 یاریی لەخولی ئینگلتەرا كردووە و 48 گۆڵیشی تۆماركردووە.

بابەتی پێشتر

سوید دڵنیایی دەداتە ڕۆژئاوای کوردستان.. هەڵوێستمان نەگۆڕە بەرامبەرتان

بابەتی دواتر

تیكتۆك لە ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید دەسڕدرێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share