ئەو ژنە بەرازیلییەی هاوسەرگیریی لەگەڵ بووکەڵەیەک کرد منداڵی بوو

 

ژنێکی بەرازیلی ماوەیەک بەر لە ئێستا هاوسەرگیریکردنی لەگەڵ بووکەڵەیەک ڕاگەیاند و ئێستا دەڵێت، کە منداڵیانبووە.

ژنە بەرازیلییەکە ناوی میرفۆن ڕۆشا مواریس-ە، تەمەنی 37 ساڵە، چیرۆکەکەی ئەوکاتە دەستپێدەکات کە دایکی بووکەڵەیەکی بۆ دروستدەکات، بەهۆی ئەوەی نیگەرانبووە لەوەی تەمەنی 37 ساڵە و هاوسەرگیریی نەکردووە.

ئەو ژنە بەرازیلییە دەڵێت، لە یەکەم بینینەوە بووکەڵەکەی خۆشویستووە و ناوی لێناوە “مارسێلۆ”، دواتر بڕیاری هاوسەرگیریی داوە لەگەڵیدا و ئاهەنگێکیان سازکردووە کە 250 کەس تێیدا ئامادەبوون، هەروەها مانگی هەنگوینیان لە ڕیۆ دی جانیرۆ بەسەربردووە.

لە دوایین هەواڵدا سەبارەت بەو ژنە ڕایگەیاندووە، کە لەگەڵ مارسێلۆ بوون بە خاوەنی منداڵێک، منداڵبوونێکی ئاسان و بێ ئازار بووە، هەروەها ناویان لێناوە مارسێلینۆ.

دەشڵێت، “ئەوەی زۆر بێزارم دەکات ئەوەیە خەڵک پێمدەڵێن ئەوە ساختەیە”.

بابەتی پێشتر

پارتی و سوننەكان بەشداریی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن

بابەتی دواتر

توركیا گوندەكانی دەوروبەری عەفرین بۆردوماندەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share