کۆچبەرێکی کورد لە ڕێگای ئەوروپا بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ هاوڕێکانی کوژرا

 

کۆچبەرێکی کوردی خەڵکی شاری هەولێر، لە کاتی کۆچکردنیان لە وڵاتی یۆنانەوە بۆ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا لەگەڵ ژمارەیەک کۆچبەری دیکە ناکۆکی دەکەوێتە نێوانیان و دەکوژرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، ژمارەیەک کۆچبەری کورد و عەرەب لە یۆنانەوە بەڕێکەوتوون بەمەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، بەڵام ناکۆکی لەنێوانیاندا دروستبووە و بەوهۆیەوە دوو کۆچبەر کوژراون و ژمارەیەکیش برینداربوون.

دەزگای لوتکە ئاشکرایکردووە، یەکێک لە کۆچبەرە کوژراوەکان کوردە و خەڵکی شاری هەولێرە، ئەو کۆچبەرە کوردە ناوی شێرکۆ حەسەن-ە و تەمەنی 31 ساڵە، ماوەی سێ ساڵە هەرێمی کوردستانی بەجێهێشتووە بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا.

خێزانی ئەو کۆچبەرە کوردە قسەیان بۆ دەزگای لوتکە کردووە، کە ڕۆژێک بەرلە ڕووداوەکە قسەیان لەگەڵ شێرکۆ کردووە، داواشدەکەن تەرمی کوڕەکەیان بۆ بگەرێنرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: دەستمان بە خۆڕێکخستنەوە و چاکسازییکردن کردووە و تەواوی دامەزراوەکانی حزب نوێدەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یەکێتی سەرباری ڕاپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانیی و نەتەوەییەکانی لە ناوخۆی حزبیش دەستیان بە خۆڕێکخستنەوە و…
Total
0
Share