ژمارەیەك ئەفسەر و كارمەندی هاتوچۆی هەولێر دەستگیركران

ژمارەیەك ئەفسەر و كارمەندی بەشی پشكنینی ئۆتۆمبێل لە هاتوچۆی هەولێر دەستگیركراون، وتەبێژی هاتوچۆی شارەكە بەبێ ئەوەی رەتیبكاتەوە دەڵێت، ئاگاداری نیم.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتوون، نزیكەی 15 ئەفسەر و كارمەندی بەشی پشكنینی ئۆتۆمبێل لە هەولێر دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

پاش دەرچوواندنی ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی لێدراو و ئەوانەی مەرجی پێدانی تابلۆ نەیگرتوونەتەوە، ئەو كارمەندانە رووبەڕووی لێكۆڵینەوە كراونەتەوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئەو زانیارییانەی نە رەتكردەوە نە پشتڕاستكردەوە، تەنها وتی، “ئاگاداری ئەو بابەتە نیم”.

وتیشی، “لەسەر چی گیرابن یان نەگیرابن، هیچ دەربارەی نازانم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە فەرەنسا: تاوەکو لێکۆڵینەوە لە تەرمی کۆچبەران کۆتایی ‏نەیەت ناتوانین بیانگەڕێنینەوە

نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا ڕاگەیەندراوێکی بۆ ڕایگشتی ‏لەبارەی هێنانەوەی تەرمی کۆچبەران بڵاوكردەوە، دەڵێت، دوای کۆتاییهاتنی ‏لێکۆڵینەوەکان…
Total
0
Share