کەشناسیی هەرێم: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

پاشنیوەڕۆی سبەینێ ئاسمان دەبێتە نیمچەهەور

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەمێنێتەوە و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە لە بەیانیدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و پلەی گەرمی هاوشێوەی دوێنێ دەمێنێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی شەممەوە باس لەوەکراوە، ئاسمان بە گشتیی نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرمی بەنزیکەیی یەک تا دوو پلە بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 15 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 13پلەى سیلیزى

دهۆک :16 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 17 پلەى سیلیزى

زاخۆ :16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share